لە سەرەتاوە هەنگاو بە هەنگاو، بە تیۆری و بە پڕاکتیکی فێری دیزاینکردنی وێبسایت دەبیت، دواتر گۆڕینی ئەو دیزاینە بۆ کۆد و دواتر پیشاندانی لەسەر ئینتەرنێت.
تایبەتمەندیی خوێندکار:
بڕوانامە: بوون یان نەبوونی بڕوانامە لە بواری زانستی کۆمپیوتەر گرنگ نییە.
ئاست: زانینی وێبسایت و کۆدین مەرج نییە.
پێداویستی: بوونی کۆمپیتەر و ئینتەرنێت.
بەرنامە: کڕین و بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەکی (premium) پێویست نییە.
ئامانج و مەبەستی کۆرسەکە:
ئەم کۆرسە دەربارەی دیزاینکردن و گەشەپێدانی وێبسایتە، کە کۆمەڵێک وانەی تیۆری و پراکتیکیی لەخۆگرتووە، لە سەرەتاوە فێرخواز ئاشنادەکرێت بە کۆمەڵێک بەرنامە و چۆنیەتیی بەکارهێنانیان کە لە دیزاینکردن و گەشەپێدانی وێبسایت بەکاردێن، وە لەم کۆرسەدا فێرخواز فێری دیزاینکردنی وێبسایت دەبێت بەوردی و هەنگاو بە هەنگاو. هەروەها ئاشناکردنی فێرخواز بە نوێترین شێوازی دیزاینکردنی وێبسایت.
دواتر فێری زمانەکانی دروستکردنی وێبسایت دەبێت وەک (JavaScript, CSS, HTML) و چەند بابەتێکی تری گرنگ بە شێوەیەکی ورد و سەردەمییانە، لە درێژەی کۆرسەکەدا فێرخواز فێر دەکرێت کە ئەو سایتەی دروستی کردووە بیخاتە سەر ئینتەرێت.
ئامانج لەم کۆرسە فێرکردن و بەرەوپێشبردنی ئاستی خوێندکارە لە دیزاینکردنی وێب.
سایت بە شێوەیەکی پێشکەوتوو و سەرنجڕاکێش وە گەشەپێدانی وێبسایت لە ڕێگەی نوێترین وەشانی زمانەکانی دروستکردنی وێبسایتەوە، وە بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندکار تا دروست کردنی وێبسایت و دەستەبەرکردنی هەلی کار
هیچ هەڵسەنگاندنێک نەدۆزرایەوە