بەرنامەی سکێچ ئەپ: بەرنامەیەکی ئەندازیاریی سێ دوورییە بۆ کۆمپیوتەر. بەکاردێت بۆ دروستکردنی هەر نموونەیەک لە بینا و خانوو و پرد و ڕێگا و کەلوپەلەکانی ناو ماڵ و هەموو جۆرەکانی گواستنەوە. هەروەها هەموو جۆرەکانی دیکەی دروستکردن کە پەیوەندییان بە ئەندازیاریی تەلارسازی و نەخشەکێشانی ناوەوە و دەرەوە و ئەندازیاریی شارستانی و کارەبا و میکانیک و ڕێگاوبان و بەشەکانی تری ئەندازیارییەوە هەیە.
ئێمە لێرەدا سەرنجمان زیاتر لەسەر تەلارسازی و نەخشەکێشانی(Design) ناوەوە و دەرەوە دەبێ.
ئەو بابەتانەی کە لەم خولەدا باسیان دەکەین بریتین لە:
١- دابەزاندنی بەرنامەکە و کڕاک کردنی.
٢- دابەزاندنی Ray-V و کڕاک کردنی؛ ئێمە لێرەدا باس لە Ray-V دەکەین بۆ ڕێندەرکردنی ئەو نموونەیەی کە دروستمان کردووە.
٣- سەرەتایەک لە باسکردن و ناساندنێکی گشتیی بەرنامەکە.
٤- باسکردنی ڕووکاری بەرنامەکە و ئەو بەشانەی (List) کە لەناو بەرنامەکەدا هەن.
٥- باسکردنی شێوازی ئیشکردنی بەرنامەکە و ڕوونکردنەوەی هەموو ئەو ئامڕازانەی(Icon) کە لە بەرنامەکەدا هەن بە وردترین شێوە و دروستکردن و دانانی
ڕوونکردنەوەی تایبەت سەبارەت بە هەر ئامڕازێک کە شایەنی وردیی زیاتر و ڕوونکردنەوەی زیاتر بێ.
٦- باسکردنی دروستکردنی ماددە (material) و دەستکاریکردنی و چۆنیەتیی گونجاندنی لەگەڵ ئەو نموونەیەی دروستمان کردووە.
٧- ڕوونکردنەوەی شێوازی دروستکردنی وێنەی جوڵا(Animation)و کردنی بە ڤیدیۆیەکی سەربەخۆ لە دەرەوەی بەرنامەکە.
٨- دانانی سێکشن(Section) بۆ نموونەکە و شیانی دروستکردنی وێنەی جوڵاو.
٩- دروستکردنی شێوازە دیارەکانی قادرمەی یەک ئاڕاستە؛ شێوازی پیتیL؛ شێوازی پیتی U کە پێشی دەڵێن لاقە سەگ Leg Dog؛ (قادرمەی خولاو)؛ لوولپێچ؛ قادرمەی فریاگوزاری. هەروەها بەکارهێنانی هەندێ (Extension )و(Plugin) بۆ ئاسان دروستکردنی جۆرەکانی تری قادرمە.
١٠- دروستکردنی پەنجەرە و دەرگا؛ هەروەها بەکارهێنانی هەندێ(Extension) بۆ ئاسانکردنی دروستکردن.
١١- هاوردەکردن و هەناردەکردنی فایل (Exporting and Importing).
١٢- نەخشەکێشکردنی بەشی ناوەوە (Interior Design) و بەشی دەرەوە (Exterior Design) و هەروەها چۆنیەتیی دروستکردنی سەقفی مەغریبی(Ceiling Design).
١٣- ڕوونکردنەوە و زانیاریی زیاتر دەربارەی هەر بابەتێک کە لەمیانەی بابەتەکانی پێشوو باس نەکراوە.
١٤- ڕێندەرکردن بە بەکارهێنانی
Ray-V کە ئەم بابەتانەی تێدا باس دەکەین:
– باسکردنێکی گشتیی Ray-V و دەستکاریکردنی ئەو ئامڕازانەی کاریگەرییان هەیە لەسەر ئاست و خێرایی و ڕوونی و وردی و ڕووناکیی ڕێندەرەکە.
– باسکردنی هەموو جۆرەکانی ڕووناکیی و گونجاندنیان لەگەڵ نموونەکە.
– باسکردنی دروستکردنی ماددە(Material) لەناو Ray-V و دەستکاریکردن و گونجاندنیان لەگەڵ نموونەکە.
– بەراوردکردنی ماددەکانی ناو Ray-V لەگەڵ ماددەکانی ناو SketchUp.
– ڕوونکردنەوەی سەرچاوەی سروشتیی ڕووناکی کە خۆرە و زیادکردنی ئاسمان و هێنانی وێنەی HDR بۆ ناو ڕێندەرەکە.
– لە کۆتاییدا ڕێندەرکردنی وێنەکە و خەزنکردنی لە شوێنی خوازراو.