پایسۆن(Python) یەكێكە لە زمانە بەهێزەكانی پرۆگرامین كە لە زۆربەی بوارەكاندا بەكاردێت، شارەزایانی ئەم زمانە باشترین هەلی كاریان هەیە لە جیهاندا.
ئەم كۆرسە یەكێكە لە باشترین كۆرسەكانی فێربوونی زمانی پایثۆن كە بە ئاسانترین و باشترین شێوە باس كراوە تا هەموو كەسێك بتوانێت لێی تێبگات. ئەگەر هیچ لە پرۆگرامین نازانیت یان تەنها بابەتە سەرەكییەکان دەزانیت یان دەتەوێت فێری بابەتە پێشکەوتووەکانی ناو زمانەكە ببیت، كەواتە ئەم كۆرسە بۆ تۆیه.
لەم كۆرسەدا فێری زمانی پایثۆن وەشانی 3 دەبیت، ئەم كۆرسە پێكهاتووە لە زیاتر لە 79 وانە و زیاتر لە 17 كاتژمێر ڤیدیۆ وە لەكۆتایی زۆربەی بەشەكاندا كویز(تاقیكردنەوه) دانراوە لەگەڵ دروستكردنی كۆمەڵێك پرۆجێكتی گرنگ.
فێرخواز لەم كۆرسەدا فێری بابەتە سەرەکییەکانی ناو زمانەکە دەبێت، دواتر فێری كۆمەڵێك بابەتی گرنگ دەبێت كە بتوانێت لە ژیانی ڕۆژانەیدا سودی لێ ببینێت وەک، مامەڵەكردن لەگەڵ فایلی CSV ،PDF ،WORD ، ناردنی ئیمەیڵ، داگرتنی وێنە و ڤیدیۆ لە ئینتەرنێتەوە، دروستكردنی گرافیك، سیستەمی بەڕێوبردنی قوتابخانە و كۆمەڵێك بابەتی زیاتر لە ڕێگەی زمانی پایثۆنەوه.
ناوەڕۆكی كۆرسەكه:
Command Line Basics
Installing Python in Computer & mobile
Running Python Code
Strings
Lists
Dictionaries
Tuples
Sets
Number Data Types
Print Formatting
Statements
File I/O
Functions
Scope
args/kwargs
Built-in Functions
Object Oriented Programming
Inheritance
Debugging and Error Handling
Advanced Methods
Modules
Built-in Modules
External Modules
Unit Tests
Projects
and much more!
ئەم كۆرسە بۆ كێیه؟
١. ئاستی سەرەتا، واتا كەسێك كە هیچ لە پرۆگرامینگ نازانێت.
٢. پڕۆگرامەرێک كە بیەوێت فێری زمانی پایثۆن ببێت.
٣. پرۆگرامەری پایثۆن كە بیەوێت زیاتر شارەزا ببێت لە زمانەکەدا.