لەو کۆرسەدا دەمەوێت بەگشتی باسی نەخۆشییە دەروونییە باوەکان بکەم لە جیهان وعێراق. هەروەها باسی ستیگما بەرامبەر نەخۆشییە دەروونییەکان بخەمەڕوو.
نەخۆشییە دەروونییەکان بریتین لە: تێکچوونی مەزاج، دڵەڕاوکێ، زەبری دەروونی، وەسوەسە، گرفتەکانی خواردن هەروەها هەندێک نەخۆشیی درێژخایەن وەک شیزۆفرینیا، هەروەها ناساندنی نەخۆشییەکان و نیشانەکانیان و هۆکار و شێوازی بڵاوبوونەوەیان لەگەڵ چارەسەرەکانیان.