سیڤیل سریدی (Civil 3D) بەرنامەیەکی Autodeskە، بەکاردێت بۆ ئەرکەکانی ئەندازیاریی ﺷﺎرﺳﺘﺎﻧﯽ، ئەندازیاریی ڕووﭘێوی، ئەندازیاریی ﺑﯿﻨﺎﺳﺎزی، ھﺎﯾﺪرۆﻟﯚﺟﯽ، جیۆتەکنیک، کەنسترەکشن. ﺑﯚ ئەنجامدانی ھەر ﮐﺎرێک ﭘەﯾﻮەﻧﺪیی بە ﺳﺎﯾﺖ ھەیە. ﺳﯿڤیل 3D بەرنامەیەکی زۆر بەهێز و فرەتوانایە. لە ھەر ﮐﺎرێکی ﺳﺎﯾﺖ، ﺳﯿﭭیل 3D ﺋﺎﻣڕازی ﺧﯚی ھەیە ﺑﯚی. لەم کۆرسە فێردەﺑیت کە ﭼﯚن دﯾﺰاﯾﻨﯽ ڕێگا بکەیت، وە ئەو ڕێگایە هەڵبژێریت کە ﺑﯚت ﮔﻮﻧﺠﺎوە و ﮔﯚڕاﻧﮑﺎریی تیادا ﺑﮑەیت ﺑەپێی وﯾﺴﺘﯽ ﮐﺎرەﮐەی ﺧﯚت. هەروەها دەتوانیت حساباتێکی زۆر ﺑکەیت بە کاتێکی ﮐەم ﻟە ﺟﯿﺎﺗﯽ ﮐﺎت ﺑەﺳەرﺑﺮدن ﺑە ﺣﯿﺴﺎﺑﮑﺮدن ﺑە دەﺳﺖ. ﭼﻮﻧﮑە پێشتر ئەﻧﺪازﯾﺎران ﺣﺴﺎﺑﺎﺗﯽ earth-workیان ﺑە دەﺳﺘﯽ دەﮐﺮد، ﺋەمەش ﮐﺎﺗێکی زۆری دەوێت و ﻣﺎﻧﺪووﺑوﻮنێکی زۆری دەوێ ﺟﮕە ﻟە ئەو هەڵانەی کە مرۆڤ دەیانکات.
ﺳﯿﭭڵ 3D ﺋەم ﮐﺎراﻧە ﺋﺎﺳﺎن ﺋەﻧﺠﺎم دەدا ﻟەگەل ﺋەوەﺷﺪا ڕاﭘﯚرﺗﯽ ڕێک و پێکمان ﺑﯚ دروﺳﺖ دەﮐﺎت ﮐە دەﺗﻮاﻧﯿﻦ پێشکەشی ﺑﮑەین.
ﻟەم ﮐﯚرﺳەدا ﺟەﺧﺖ ﻟەم ﮐﺎراﻧەی ﺧﻮارەوە دەﮐەﯾنەوە:
– دروﺳﺘﮑﺮدﻧﯽ پڕۆجێکت و دروﺳﺘﮑﺮدﻧﯽ ﭘﯚﯾﻨﺖ و دەﺳﺘﮑﺎریکردنی.
– دروﺳﺘﮑﺮدﻧﯽ ڕوو ﺑە بەکارهێنانی داﺗﺎی ڕووپێوی وە دەﺳﺘﮑﺎریکردنی ﺗﺎﯾﺒﺘﻤەﻧﺪیی ڕوو و زﯾﺎدﮐﺮدﻧﯽ ﺳﭙﯚت ﺋﯿﻠﯿﭭەﯾﺸﻦ، زاﻧﯿﺎری ﺳﻠﯚپ و زاﻧﯿﺎری ﮐەنتور.
– دﯾﺰاﻧﮑﺮﻧﯽ3D ئەلاینمێنت و دەﺳﺘﮑﺎریکردنی.
– دروﺳﺘﮑﺮﻧﯽ ﭘﺮۆﻓﺎﯾﻞ ﺑﯚ ﺋەرزی ﺳﺮوﺷﺘﯽ و ﺋەرزی دﯾﺰاﯾﻦ.
– دروﺳﺘﮑﺮﻧﯽ ﺳﻮﭘەر ﺋﯿﻠﯿﭭەﯾﺸﻦ.
– دروﺳﺘﮑﺮدﻧﯽ ئەسێمبڵی و سەبئەسێمبڵی.
– دروﺳﺘﮑﺮﻧﯽ ﮐﯚرﯾﺪۆر.
– دروﺳﺘﮑﺪﻧﯽ ﺳﺎﻣﭙڵ ﻻﯾﻦ ﺑﯚ ڕێگای دﯾﺰاﯾﻦ.
– حیساب ﮐﺮﻧﯽ ﺑڕی ﮐەت و ﻓﯿﻞ.
هیچ هەڵسەنگاندنێک نەدۆزرایەوە