کۆرسی فێربوونی بزنس سیڤی بریتییە لە فێربوون و شارەزابوون لە ئامادەکردن و نووسینی سیڤی بە شێوازی نوێ و مۆدێرن بە زانینی جیاوازیی نێوان بزنس سیڤی و سیڤیی ئاسایی. هەروەها ڕەچاوکردنی کۆمەڵێک خاڵی گرنگ کە جێبەجێکردنی هەر یەک لەوانە کاریگەرییەکی زۆر بەجێدەهێڵێت لە بەدەستهێنانی کاردا، وە جگە لەوەش باسکردنی دیزاینی سیڤی بە جۆرێک کە چۆن دیزاین و شێوەیەک هەڵبژێرین بەپێی ئەو جێگایەی کە بۆی دەچین. ئەم خولە بۆ هەموو ئاستێک دەبێت بەبێ جیاوازی، بە هەموو شێوەیەک باس لە گرنگیی سیڤی دەکات و جۆرەکانی چین وە ئایا پێویستە بە چ شێوەیەک بنێردرێت؛ بە فایلی ۆرد بێت یاخود پی دی ئێف. هەروەک دەزانین سیڤی گەر لە هەرجێگایەک بێ، کەسایەتی و وێنای ئێمە پیشان دەدات. هەربۆیە دەبێت زۆر ئاگادار بین لەوەی کە چی دەنووسین و وە دیزاینەکانمان پێویستە چۆن بێت.
هیچ هەڵسەنگاندنێک نەدۆزرایەوە