کۆرسی پێشكەوتووی ئەدۆب فـۆتۆشۆپ بۆ گرافیک دیزاین و براندین.
لە ئێستادا ئەدۆب فۆتۆشۆپ یەکێکە لەو پرۆگرامانەی کە پێویستە (گرافیک دیزاینەر) لێهاتوویی و شارەزاییەکی تەواوی تێیدا هەبێت. ئەویش بەهۆی بوونی خواستی زۆری کۆمپانیا و دامەزراوە و ڕێکخراوەکان بۆ گەشەسەندن و ناسادنی براند و بزنسـەکانیان بە هەمووان.
لە خولەکەدا فێرخواز لە ئاستی سەرەتاییەوە فێری پرۆگرامەکە دەکرێت تا دەگاتە ئاستی پيشکەوتوو و توانای کارکردنی هەبێت لە کۆمپانیاکانی ڕیکلام و چاپەمەنی و پڕۆمۆشن و کـاری مـیـدیایی.
لـەم خــولـەدا فێرخواز فێری بەکارهێنانی بەرنامەی (ئەدۆب فۆتۆشۆپ) دەکرێت بەشێوازێکی پـیشـەیی و سەردەمیانە.
لە خولەکەدا تەواوی ئەو بابەتانەمان باس کردووە کە فێرخواز دەتوانێت زۆر بەباشی سوودی لێ بـبـینێت لە جیهانی پراکتیکـیی گرافیکدا و بەئاسانی هەلی کارکردن بەدەست بهێنێت، کە پێک هاتووە لە:
– نـاساندن و ئاشنابوونی فێرخواز بە پـڕۆگـرامەکە.
– بـاسـکردنی لایەنی هـونەریی گـرافیک.
(چـۆنێتیی بەکارهێـنانی ڕەنگ، ڕێـکخـستنی کـڵێشەی دیزاین، جیاوازیی نـێوان وێنەی چـاپ و مـیدیایی)
– دیـزایـنی وێنەی ســۆشــیاڵ مـیدیا
(کەڤەر، پـڕۆفـایل، ئینـفۆگرافیک، بـرانـدین، ئامـادەکـردنی مـۆکـئەپ)
– چـاپـەمـەنی و بڵاوکراوەکــان.
هــەروەهـا باسکردن و ناساندنی تووڵەکانی هەردوو پرۆگرامەکە لە ئاسـتێکی سەرەتا تـــــا ئاسـتێکی زۆر باش، کــە ١٢ وانــە لەخۆدەگرێـت هـەمووی بـەشـێوەی زنجـیرەی ڤـیـدیۆیی باسـکراوە.
هیچ هەڵسەنگاندنێک نەدۆزرایەوە