فێربوونی ئەدۆبی ئلیسترەیتەر: Adobe Illustrator

پلەبەندی

دیزاین

  • 6 به‌شداربوو
  • سەرەتایی
  • زمانی كوردی

باسێکی کۆرس

کۆرسی پێشكەوتووی ئەدۆب ئەلیسترەیتەر بۆ چاپەمەنی و براندینگ ..
خــوولی پـیشـەیی ( چاپەمەنی و بـرانـدینگ) بەشێوازی (ئۆنلاین) بۆ بەرنامەی ئەدۆب ئەلیسترەیتەر پـێشکەشـدەکرێـت.
ئێستا باشـترین دەرفەتە بۆ ئەوەی سـوود لەم کاتە وەربگرن کەلەبەردەستاندایە تاکو وەبەرهێنان لەخۆتان بکەن بۆ داهاتوویەکی گەشتر وە پەرەدان بە توانا پیشەییەکانتان.
دوای بەئەنجام گەیاندنی چەندین خولی ڕاهينان بەسەرکەوتووی لە بواری(گرافیک دیزاین ) ،لەدەرفەتێکی نوێدا دامەزراوەکەمان هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێکی ئۆنلاین بۆ پڕۆگرامی ئەدۆب ئەلیسترەیتەر بەلەبەرچاوگرتنی خواستی زۆری بازاڕو خاوەن کارەکان بۆ ئەم بوارە سەردەمیی و پێویستە

لە ئێستادا ئەدۆب ئەلیسترەیتەر یەکێکە لەو پرۆگرامانەی کە پێویستە (گرافیک دیزاینەر) لێهاتووی و شارەزاییەکی تەواوی تێیدا هەبێت، ئەویش بەهۆی بوونی خواستی زۆری کۆمپانیاو دامەزراوەو ڕێکخراوەکان بۆ گەشەسەندن و ناسادنی براند و بزنسـەکانیان بە هەمووان.

لەخولەکەدا فێرخواز لەئاستی سەرەتاییەوە فێری پرۆگرامەکە دەکرێت تا دەگاتە ئاستی پيشکەوتوو و توانای کارکردنی هەبێت لە کۆمپانیاکانی ڕیکلام وچاپەمەنی و پرۆمۆشن.
لـەم خــوولـەدا فێرخواز فێری بەکارهێنانی بەرنامەی (ئەدۆب ئەلیسترەیتەر ) دەکرێت بەشێوازێکی پـیشـەیی و سەردەمیانە …..
لە خولەکەدا تەواوی ئەو بابەتانەمان باس کردووە کە فێرخواز دەتوانێت زۆر بەباشی سوودی لێ بـیبـینێت لە جیهانی پراکتیکـی گرافیکدا و بەئاسانی هەلی کارکردن بەدەست بهێنێت، کە پێک هاتووە لە :
– ناساندن و باسکردنی لایەنی تیۆری پرۆگــرامەکە.
– ئاشناکردن و باسکردنی گرنگی پرۆگرامەکە بە فێرخواز .
– بـاسـکردنی لایەنی هـونەری گـرافیک
(چـۆنێتی بەکارهێـنانی ڕەنگ، ڕێـکخـستنی کـلێشەی دیزاین، جیاوازیی نـێوان وێنەی چـاپ و مـیدیایی)
– دیـزایـنی وێنەی ســۆشــیاڵ مـیدیا
– ئامادەکردنی سـێتی ستایشنەری بۆ کۆمپانیا و ڕێـکخراوەکان.
– دیزایـنی لـۆگۆ : باسکردنی لـۆگۆ و شیوازەکانی لۆگۆ .
– دیزاینی چـاپـەمـەنی و بڵاوکراوەکــان.
هــەروەهـا باسکردن و ناساندنی تووڵەکانی هەردوو پرۆگرامەکە لە ئاسـتێکی سەرەتا تـــــا ئاسـتێکی زۆر باش.

وانه‌كان

1 Introduction course


1 1. Workspace ( Part 1 )


2 2. Workspace ( Part 2 )


3 03-How to use toolbar and menu bar in Adobe illustrator


4 04-How to create shape in Adobe illustrator


5 05-How to create vector in Adobe illustrator


6 06-How to apply layers in Adobe illustrator


7 7.Stroke Outline ( fill)


8 8.Frame – appearance


9 09-How to use text and type in Adobe illustrator


10 10-How to create shadow and effect in Adobe illustrator.


1 01-Advertising project-Poster design in Adobe illustrator


2 02-Advertising project-Billboard design in Adobe illustrator


3 03-Promotion and printing project – Brochure design in Adobe illustrator


4 04-Promotion and printing project – Brochure design in Adobe illustrator


5 05-Promotion and printing project – Flyer design in Adobe illustrator


6 06-Promotion and printing project- Business card design in Adobe illustrator


7 7. Business card 2


8 8. Poster design


9 09-Promoion and printing project – Rollup design in Adobe illustrator


1 01-Promotion and printing project – Notebook design in Adobe illustrator


2 02-Promotion and printing project –Paper bag design in Adobe illustrator


3 03-Promotiona and printing project – Letterhead design in Adobe illustrator


4 4. Bill book design


5 19-Promotion and printing project – DL envelop packaging design in Adobe illustrato- 05r


6 6. Logo design


وانەبێژ

قاسم ئەحمەد عەبدوڵڵا

4.5 هەڵسەنگاندن
8 هەڵسەنگاندنەکان
255 خوێندکار
3 کۆرسەکان

کاردانەوەی خوێندکار

5

هەڵسەنگاندی کۆرس
100.00%
0.00%
0.00%
0.00%
0.00%

چوونەژوورەوە یاخود تۆمارکردن وەک فێرخواز هەڵسەنگاندن بکە

هەڵسەنگاندنەکان