هەنگاوەکانی تێگەیشتن (زمانی ئینگلیزی - هەنگاوی یەکەم)
سڵاو هاوڕێیان، من ناوم دانا بەکرە و مامۆستای زمانی ئینگلیزیم و ئەزموونی زیاتر لە ٥ ساڵ کارکردنم هەیە لە زمانی ئینگلیزیدا، ئێستا لە خزمەت ئێوەی ئازیزداین بۆ پێشکەشکردنی کۆرسی (هەنگاوەکانی تێگەیشتن).
هەنگاوەکانی کۆرسەکە:
هەنگاوی سەرەتایی:
خوێندکار لەم هەنگاوەدا زیاتر لە ١٥ چیرۆکی ئەکادیمی دەخوێنێت کە بنچینەکانی زمانی پێدادەنێت و بەرەو تێگەیشتنی دروستیی زمانەکە دەچێت و وردە وردە دەربڕینەکانی زمان فێر دەبێت بۆ بەکارهێنان وە بابەتە بنچینەییەکانی زمانی ئینگلیزی دەخوێندرێت کە تەواو خۆ بە دوور گیراوە لە بابەتە گرامەرییەکان و خۆ پەیوەست کراوە بە تێگەیشتن و قسەکردن و خوێندنەوە و دەربڕینەکانی زمان. هەروەها فێری دروستکردنی ڕستە سەرەتاییەکانی زمانی ئینگلیزی دەبێت کە زۆر گرنگە خوێندکار بە گڕوتینێکی تەواو جیاوازەوە ئەم قۆناغە ببڕێت و تەنانەت لەوانەیە فێرخواز چەند جارێک وانەیەک دووبارە بکاتەوە.
گرنگترین بابەتەکانی قۆناغی یەکەم بریتین لە:
١. کێشەکانی ڕۆژی پشوو.
٢. بڕینی بانق.
٣. زمانی ئینگلیزی.
٤. چارەسەرکردنی کێشەیەک.
٥. کاتی قوتابخانە.
٦. سەیارەیەک.
٧. هاوسەرگیری.
٨. دەستکێش.
٩. چاودێریکردن.
١٠. کەتیرە.
١١. خواردنەوەی ویسکی بەسە، ئیتر شیر
بخۆرەوە.
١٢. ونبوون.
١٣. کاتی سینەما.
١٤. مەلەکردن.
١٥. حەزت لە ڕەنگەکای ئێمە نییە ئەمڕۆ.
هیچ هەڵسەنگاندنێک نەدۆزرایەوە