بەخێربێن بۆ “ئایەڵس، ئەکادمیک تێست” کە بریتییە لە کۆرسێکی ئامادەکراوی ئۆنڵاین.
من ناوم سیما عەزیزە، مامۆستا و ڕاهێنەر دەبم لەم کۆرسەدا. من موعیدی وانەبێـژم لە زانکۆی سلـێمانى. لەم کۆرسەدا زانیارییەکان و ستراتیجییەکان و ئەو فێڵانەی کە یارمەتیدەرن بۆ وەڵامدانەوە ڕوون دەکرێنەوە. ئەم کۆرسە دابەشکراوە بۆ چوار بەش کە بریتین لە: نووسین، خوێندنەوە، گوێگرتن و قسەکردن.
هەر یەکێک لەم بەشانە مۆدیوڵێکن لە تاقیکردنەوەی ئایەڵس. لە هەر بەشێکدا ناساندنێک دەکەین بۆ مۆدیوڵەکە وە هەروەها ستراتیجی و ئەو فێڵانەی کە یارمەتیدەرن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی هەر مۆدیوڵێک باس دەکرێت. بە هەمان شێوە لە هەر مۆدیوڵێکدا تاقیکردنەوەیەک دەکرێت کە یارمەتیت دەدات بۆ باشترکردنی ئاستت لە ئایەڵس تێست.
هیچ هەڵسەنگاندنێک نەدۆزرایەوە