پرۆگرامی سکێتچ ئەپ یەکێکە لە هەر پرۆگرامە بەناوبانگ و باشەکانی بواری مۆدێلینگ کە دەتوانین ئەوەی لە خەیاڵماندایە بەم پرۆگرامە دروستی بکەین و دوبارە پیشانی بینەر و کریارەکانی بدەینەوە
ئەم پرۆگرامە لە زۆر بواری وەک : ئەندازیاری و دیزاینی ناوەوە و (interior design) و دروستکردنی فێرنیچەرەکان و کۆمەڵێک بواری دیکە بەکاری بهێنین
هەروەها بەشێکی زۆر بەسوودی ئەم پرۆگرامە بریتیە لە بوونی
3d warehouse & extention warehouse
چەندین تووڵ و مۆدێلی ئامادەکراوی تێدایە کە کارەکانمان بۆ ئاسانتر و خێراتر دەکات کە هەوڵمانداوە کە بەشێوازێکی زۆر باش روونیان بکەینەوە و بە ئێوەیان بناسێنین
ئەم پرۆگرامە بە بەراورد بە پرۆگرامەکانی دیکە زۆر ئاسانترە بۆ کارکردن و فێربوون چونکە زیاتر لە رێگایەک هەیە بۆ ئەنجامدانی کردارێک کە ئێمەش هەوڵمان داوە بە زیاتر لەرێگایەک باسی کەرەستە و ئامرازەکانی ئەم پرۆگرامە بکەین تاکو سوودێکی زۆر باشی لێوەربگرن
هیچ هەڵسەنگاندنێک نەدۆزرایەوە