لەم کۆرسەدا فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە دیزاینکردن و دەستکاریکردنی دەنگ ، کە لە 68 وانە پێک دێت ، لە سەرەتاوە فێرخواز ئاشنادەکرێت بە چونیەتی دەستکاریکردنی دەنگ و دیزانکردنی دەنگ لەگەل پاک کردنەوەی دەنگ لە هەموو نویزێک و ژاواژاو .
دواتر فێری میکس کردنی دەنگ دەبیت کە چوون بتوانین دوو دەنگ یان زیاتر میکس بکەین ، چونیەتی بەکارهێنانی فایلێکی دەنگی لەناو پرێمیەر بۆ ناو ئودێشن ، چونیەتی زیادکردنی ئیفێک و کاریگەریەکان بۆ سەر دەنگ و چەندین وانەی گرنگ.
ئامانج لەم کۆرسە فێرکردن و بەرەوپێشبردنی ئاستی بەشداربووە لە دیزاینکردنی دەنگ یان ئەگەر بلێین مۆنتاژی دەنگ بەشێوەیەکی پێشکەوتوو بە بەکارهێنانی بەرنامەی پێشکەوتوو و بەرزکردنی ئاستی دیزاینەر و موشن دیزاینەر لەو بوارەدا و دەستەبەرکردنی هەلی کار.