من (شنیار محمود)م دەرچووی بەشی(پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەری::public relations and marketing)م لە زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی. لە تی ئەکادیمیا وانەی بازاڕگەری دەڵێمەوە، تۆ وەک خاوەن بزنسێک یان خاوەن دووکان یان بەڕێوەبەر و کارمەندێک دەبێت ئەگەر زانیارییەکی کەمیش بێت هەتبێت لەسەر بازاڕگەری چونکە بازاڕگەری یەکێکە لە چەمکە زۆر گرنگەکانی بزنس و کارئاسانیت بۆ دەکات. هەربۆیە من لێرە بە ١٠ بەش و هەر بەشێکیش ٣ بۆ ٤ وانە باسم لە بازاڕگەری کردووە، لەوانە: ئەرکەکانی چییە و بۆچی گرنگە و بەشەکانی چین و چەند بەشێکی تر کە پێویستە هەریەکێکمان بیزانین و بە چەمکی بازاڕگەری زیاتر ئاشنا ببین.
هیچ هەڵسەنگاندنێک نەدۆزرایەوە