ناوی راهێنەر :شاهان هیوا
دەربارەی کۆرس:
وێبسایت بریتیە لە کۆمەڵێک وێب پەیجی بەیەکەوە بەستراو, کە دەتوانین بیبەستینەوە بە ئینتەرنێتەوە و سودی لێ وەرگرین, وێبسایت لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە بەڕێوە دەبرێت ،وە لە چەندین بواری جیا جیادا بەکاردێت وەک زانیاری، هەواڵ، سیاسەت،بازرگانی، تەندروستی و وەرزشی …..هتد، وێبسایت دەتوانین بیکەین بە دوو بەشی سەرەکیەوە.
یەکەم (Front-End) : کە مەبەست لێی ڕووکاری وێببسایتەکەیە.
دووەم (Back-End) : کە مەبەست لێی بەشی دواوەی ویىسایتەکەیە واتە داتابەیس و لایەنی سێرڤەر.
1. Front-end : ڕووکار بەشێکی زۆر گرنگە لە سیستمەکەتدا کە دەبێتە هۆی سەرنج ڕاکێشانی بەکارهێنەر و پەلکێش کردنی بەکارهێنەری زیاتر بۆ سیستمەکەت. لەم کۆرسەدا فێرخواز بە شێوەی پراکتیکی و تیۆری فێردەبێت چۆن بتوانێت بەشێوەکی پێشکەوت و سەردەمیانە وێبسایتێک دروست بکات بە بەکارهێنانی(HTML, CSS, JAVASCRIPT).
HTML: زمانێکی کۆمپیوتەرە کە بەکاریەت بۆ دروستکردنی ستراکچەری وێبسایت, پێک هاتوە لە کۆمەڵێک ئیلیمێنت کە لەڕێگەی ئەو ئیلیمێنتانەوە دەتوانین داتاکەمان یان کۆنتێنتی ناو فایلەکەمان لەسەر براوسەر پشان بدەینەوە, لەم کۆرسەدا فێرخواز ئەم بابەتانە دەخوێنێت(Introduction, Text, List, Link, Image, Table, Form, Extra Markup, Video & Audio)
CSS: زمانێکی کۆمپیوتەرە کە بەکار یەت بۆ دیزاینکردنی وێبسایت, کە بە سێ ڕێگەی جیاواز دەتوانین دیزاین بۆ وێبسایتەکەمان بکەین, لەم کۆرسەدا فێرخواز ئەم بابەتانە دەخوێنێت(Introduction, Color, Text, Box, List, Link, Table, Layout, Image)
JAVASCRIPT : زمانێکی کۆمپیوتەری ئاست بەرز و فەنکشناڵە بەکار یەت بۆ دروسکردنی کردار بۆ وێبسایت, یارمەتیمان دەدات کاتێک بمانەوێت وێبسایتەکەمان نەگۆڕ نەبێت چونکە توانای گۆڕین و نویکردنەوەی کۆدی HTML, CSS هەیە، هەروەها یارمەتیمان دەدات کردارە گەورەو ئاڵۆزەکان لەسەر وێبسایت جێبەجێبکەین وەک پشاندانی داتای گۆڕاو, ئەنیمەیشن…… AJAX یەکێکە لە تایبەتمەندیە گرنگەکانی JavaScript کە خەونی هەموو دیڤلۆپەرێکە چونکە دەتوانین ریدی داتا بکەن لە سێرڤەرە وە دوای ئەوەی پەیجەکەم لۆد بوە, وێب پەیجەکەم نوێبکەمەوە بە بێئەوەی ریلۆد بە پەیجەکەم بکەم هەروەها دەتوانم داتا بنێرم بۆ سێرڤەر لە باگراوندا, لەم کۆرسەدا فێرخواز ئەم بابەتانە دەخوێنێت(Introduction, Output, Comment, Variable, Data type, Operator, Object, Array, Conditional Statement, Loops, Date, Function, DOM, BOM, AJAX)
2. Back-end : داتابەیس وسێرڤەر بەشێکی گرنگی سیستمەکەیە کە لێرەدا دەتوانین ئەو زانیاری و داتایانەی هەمانە هەڵیبگرین.
PHP: زمانێکی کۆمپیوتەرە بەکار یەت بۆ بەستنەوەی وێبسایت بە داتابەیس یان سێرڤەرەوە, وە هەروەها دەتوانین بۆ داینامیک کردنی ویبسایت بەکاری بێنین کە مەستمان لێی داتای ناو ویبسایتەکەمان نەگۆڕ نەبێت و بەپێی کات بگۆڕێت, لەم کۆرسەدا فێرخواز ئەم بابەتانە دەخوێنێت (Introduction, Download and install xammp, output, Comment, variable, Data type, Array, Conditional Statement, Loops, Date, Function, Super Global Variable, cookies, session, Files, Form).
MySQL: زمانێکی بەڕێوەبردنی سیستەمی داتابەیسە کە ئۆپن سۆرسە واتە فریە بۆ بەکارهێنان و دوتوانین دەسکاری بکەین, کەلەسەر SQL بنچینە کراوە واتە دەتوانین هەموو کۆماندەکانی SQL بەکاربهێنین بۆ زیادکردن و گۆڕانکاری و سڕینەوەی داتا, وە لەڕێگەی PHP وە دەتوانین زانیاریەکانی ناو داتابەیسەکە بەردەسبخەین, لەم کۆرسەدا فێرخواز ئەم بابەتانە دەخوێنێت (Introduction, Security, Import & Export, Create Database, Create Table, Insert Data, Select Data, Update data, Delete Data, Limit Data, Like …….) هەروەها فێرخواز ئاشنا دەبێت بە Framework
Framework : پلاتفۆرمێکە کەلە زمانەکانی پڕۆگرامینەوە یان سکریپتێکەوە وەرگیراوە کە پێک هاتووە لە کۆمەڵێک لایبرەری و فایل و کۆدی کورتکراوە کە دەتوانرێت بەشێوەیەکی ئاسانتر بەکار بهێنرێت. نموونەی Framework (JQuery , Bootstrap ,Angular, Vue, …) کە ئیمە لەم فێرکاریەدا باسی ئەم دوو جۆرەی خوارەوە دەکەین
jQuery : کۆمەڵێک لایبرەری جاڤاسکریپتە کە لەڕێگایەوە دەتوانین بە شێوەیەکی ئاسان ئیڤێنت, ئەنیمەیشن و ئەجاکس و کردارە کانیتر جێبەجێبکەین. لەڕێگەی jQuery دەتوانین سکویرتی و پێرفۆرمانس بەرز بکەینەوە, لەم کۆرسەدا فێرخواز ئەم بابەتانە دەخوێنێت (Introduction, Hideand Show, Fade, Slide, Animate, Set & Get, Append & prepend, Class, CSS, Chaining, AJAX).
Bootstrap: بووتستراپ پێک هاتووە لە کۆدەکانی (CSS, JAVASCRIPT) کە دەتوانین بەشێوەیەکی ئاسان وێبسایتەکەمان دروست بکەین بە بێ بەکار هێنانی کۆدی CSS تەنها لەڕێی نوسینی ناوت کڵاسەکە لە تاگەکانی HTML دا پێکهاتەکەت بۆ درووست دەکات. بووتستراپ تاڕادەیەکی زۆر کارەکانت بۆ ئاسان دەکات توانا دەدات بە ماڵپەڕەکەت کە ببێت بە Responsive, Responsive واتە گونجاندنی وێبسایتە لەگەڵ قەبارەی شاشە جیاوازەکان, بە واتەی یەک پێکهاتە بۆ هەموو ئامێرەکان, یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی وێبسایتێکی جوان و سەردەم ئەم تایبەتمەندییە کە وا دەکات وێبسایتەکەی تۆ بە هەمان شێواز لەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەر دەر بکەوێت, لەن کۆرسەدا فێرخواز ئەم بابەتانە دەخوێنێت (Introduction, Container, Color, Border, Float, Table, Image, Alert Button, Card, Navs, Navbar, Input, Toast, Flex, Media Object, Grid System…….)
لە کۆتایدا فێرخواز فێردەبێت چۆن ویبسایتێکی جوان و سەردەمیانە دروسبکات و زانیاری تەواو ی لەسەر وێبسایت هەبێت.
هیچ هەڵسەنگاندنێک نەدۆزرایەوە