ڕێنمایی بەشداری کردن و وەرگرتنی کۆرس

١- سەرەتا پێویستە بەشداربوو ناوی خۆی تۆمار بکات. هەژمارێک (ئەکاونت) لە تێک ئارت ئەکادیمی دروست بکات، یاخود لە ڕێگەی ئەکاونتی فەیسبووک داخڵ بێت.

٢- وشەی نهێنی تەنها بە زمانی ئینگلیزی دەنوسرێت، لە ئەگەری لە بیرچونەوەی وشەی نهێنی دەتوانن جارێکی دیکە وەری بگرەنەوە، کە لە ڕێگەی نامەوە دەنێرێت بۆ ژمارەی موبایل دانراو لە ئەکاونت.

٣- پاشان دەتوانن ئەو کۆرسەی دەتانەوێت دەست نیشانی بکەن، زانیاری وەربگرن لە سەر ناوەڕۆکی کۆرس.

٤- دوای هەڵبژاردن دەتوانن کۆرسەکە بکڕن.

شێوازی پارەدان

ا- لە ڕێگەی فاست پەی دەتوانن ڕاستەوخۆ کۆرسەکە بکڕن و پاش پارەدان کۆرسی ناوبراو چالاکدەکرێت.

ب- یاخود لە ڕێگەی کارت تێک ئارت کۆرس بکڕن ،کارتەکە لە ڕێگەی بریکارەکانەوە بە ئاسانترین شێوە دەگاتە دەستان.

ج- پارەدان بەشێوەی کاش، واتە بڕی دیاریکراو بەشێوەی کاش لە ئۆفیس وەردەگیرێت.

تێبینی …

١- تێک ئارت بەرپرس نیە لە هەر هەڵە و کەم وکورتیەک کە بەهۆکارێکی دەرەکی ڕوودەدەن و لەدەروەی توانا و دەسەڵاتی ئێمە بێت، یاخود لەلاین بەکارهێنەرەوە ڕووبدات وەک هەڵبژاردنی کۆرس بە هەڵە،یان ون کردنی کارت (تێک ئارت).

٢- کۆرسەکان داونلۆد ناکرێن،تەنها دەتوانن لە ڕێگەی ئەکاونتی تایبەتی خۆتانەوە کۆرس ببین لەسەر یەک ئامێری وەک کۆپێوتەر ، تابلێت،موبایل واتە ناتوانرێت لە یەک کاتدا لە سەر دوو ئامێر سودمەند بیت لە خزمەتگوزاریەکان. لەبەر ئەوە پێویستە وشەی نهێنی ئەکاونتەکەت

٣-  هیچ لایەنێک مافی بڵاوکردنەوەی کۆرسەکانی تێک ئارت نیە.

٤-  لە کاتی دروست بونی کێشە وناکۆکییەک ،تەنها لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان کێشەکە یەکلا دەکرێتەوە.