١- سەرەتا پێویستە بەشداربوو ناوی خۆی تۆمار بکات. هەژمارێک (ئەکاونت) لە تی ئەکادیمیا دروست بکات، یاخود لە ڕێگاکانی هەژماری فەیسبووک و گوگڵ خۆی تۆمار بکات.

٢- وشەی نهێنی تەنها بە زمانی ئینگلیزی دەنوسرێت، لە ئەگەری لە بیرچونەوەی وشەی نهێنی دەتوانن جارێکی دیکە وەری بگرەنەوە، لە ڕێگەی بەشی لەبیرچوونەوەی وشەی نهێنی

٣- پاشان دەتوانن ئەو کۆرسەی دەتانەوێت دەست نیشانی بکەن، زانیاری وەربگرن لە سەر ناوەڕۆکی کۆرس.


شێوازی پارەدان


ا- لە ڕێگەی فاست پەی دەتوانن ڕاستەوخۆ کۆرسەکە بکڕن و پاش پارەدان کۆرسی ناوبراو چالاکدەکرێت.


تێبینی …


١- تی ئەکادیمیا بەرپرس نیە لە هەر هەڵە و کەم وکورتیەک کە بەهۆکارێکی دەرەکی ڕوودەدەن و لەدەروەی توانا و دەسەڵاتی ئێمە بێت، یاخود لەلاین بەکارهێنەرەوە ڕووبدات وەک هەڵبژاردنی کۆرس بە هەڵە،یان ون کردنی کارت (تی ئەکادیمیا).

٢- کۆرسەکان داونلۆد ناکرێن،تەنها دەتوانن لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆتانەوە کۆرس ببین لەسەر یەک ئامێری وەک کۆپێوتەر ، تابلێت،موبایل واتە ناتوانرێت لە یەک کاتدا لە سەر دوو ئامێر سودمەند بیت لە خزمەتگوزاریەکان.

٣-  هیچ لایەنێک مافی بڵاوکردنەوەی کۆرسەکانی تی ئەکادیمیای نیە.

٤-  لە کاتی دروست بونی کێشە وناکۆکییەک ،تەنها لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان کێشەکە یەکلا دەکرێتەوە.